English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی ده‌رباره‌ی ئۆتۆمبێله‌ حكومییه‌كان ده‌ركرد
2019-09-10 [06:09 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرای ده‌كات ئەو ئۆتۆمبێلە حكوومییانەی تابلۆی دیكە بەكاردەهێنن و لۆگۆی حكوومییان پێوە نییە، ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئاسایش و بازگاكان و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ، ده‌ستی به‌سه‌ر دا ده‌گیرێت.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، كه‌ تێیدا هاتووه‌ و بۆ دامودەزگاكانی ئاسایش و پۆلیس رەوانەكراوە و ئەوە خراوەتە ڕوو، هەر ئۆتۆمبێلێكی حكوومی تابلۆی دیكە بەكار بهێنێت، جگە لە تابلۆ حكوومییەكەی و ئەو تابلۆ شارستانییەی، كە بەپێی رێنماییەكان بۆی دابینكراوە، یان لۆگۆی ئۆتۆمبێلی حكوومی نەچەسپاندبێت یان لێی بكاتەوە، دەستی بەسەردا دەگیرێت و رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەكرێتەوە".

جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، پۆلیسی هاتوچۆ و مەفرەزەكانی پۆلیس و ئاسایش و بازگەكان لە 1ی 10ی 2019وە ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەستگیر دەكەن، كەوا لۆگۆی حكوومییان پێوە نەبێت."

له‌نوسراوه‌كه‌ هاتووه‌ ، پێشێلكاران بە نووسراوی فەرمی لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكە رادەستی بەشی لێكۆڵینەوەی بەرێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ دەكەن، بە مەبەستی ناردنیان بۆ دادگا و ئاگاداركردنەوەی فەرمانگەكەی.

روونیشكراوەتەوە، دەبێت بازگەكان ئاگادار بكرێنەوە ئەو لۆگۆیانەی لە ئۆتۆمبێلی حكوومی دەدرێت  بە مەبەستی دیاركردنی خزمەتگوزاریبوونی ئۆتۆمبێلە  نەوەكوو بۆ بابەتی ئەمنی.

لە هەرێمی كوردستان 18 هەزار ئۆتۆمبێلی حكوومی هەیە، كە بەپێی خەمڵاندن 2 هەزار و 500 ئۆتۆمبێل سوودیان بۆ حكوومەت نییە و دەفرۆشرێن.

سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند، ئەو رێكارانەی دەگیرێنەبەر یاسایین، "ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ لەدوای 1ی 10 بۆیان هەیە رێكار بەرامبەر ئەو ئۆتۆمبێلە حكوومییانە بگرنە بەر كە لۆگۆیان پێوە نییە، یان ژمارەی حكوومی، یان ئەو ژمارە شارستانییەیان، كە پاش فرشتن پێیان دراوە  لێ كرابێتەوە، لەو كاتەدا ئۆتۆمبێلەكە دەستی بەسەردا دەگیرێت و شۆفێرەكەشی دادگایی دەكرێت".





ئەم هەواڵە 4936جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad