English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر بیبەری سەوز بخۆیت چی بەسەر جەستەتدا دێت
2019-09-09 [01:26 AM]

هەولێر _ ZNA


بیبەری سەوزی شیرین پێکهاتووە لە چەندین تایبەتمەندی گرنگ و پێویست بۆ تەندرووستی لەش کە پارێزگاری لەجەستە دەکات و بەرگری بەرامبەر نەخۆشییەکان زیاد دەکات.

 
بیبەری سەوزی شیرین، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی (A و G و B6)و چەندین کانزای وەکو کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسن و فسفۆر و زینک، هەروەها بیبەر رێژەیەکی باش پرۆتین و کاربۆهیدراتی تێدایە کە گرنگن بۆگەشەی ئێسک و ماسوولکەکان.

 

ئەگەر رۆژانە بیبەر بخۆیت چی بەسەر جەستەتدا دێت؟


دەبێتە هۆی سووتانی چەوری، کالۆرییەکی کەم لەخۆدەگرێت و کرداری هەرس چالاک دەکات.
رێگری لە خەستبوونەوەی خوێن دەکات، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین G کە رێگری لە خەستبوونەوەی خوێن و جەڵتەی دڵ دەکات.
سوودی زۆر بە خانەکانی مێشک دەگەیەنێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B6 کە گرنگ و پێویستە بۆ تەندرووستی مێشک و خانەکان و نوێبوونەوەیان.


چارەسەری کەم خوێنی دەکات، لەبەرئەوەی دەوڵەمەندە بە ئاسن رێگری لە کەم خوێنی دەکات و چارەسەری دەکات.
ئێسک بەهێز دەکات، لەبەرئەوەی دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم ئێسک دەپارێزێت لە ئێسکە نەرمە.
بەرگری لەتووشبوون بە شێرپەنجە دەکات، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسیدەکان و ڤیتامین G، بەرگری لەتووشبوون بە هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە دەکات.


سییەکان پاکدەکاتەوە لە ژەهر و دەیپارێزێت لە نەخۆشی.
پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین Cکە رۆڵی سەرەکی دەبینێت لە پارێزگاریکردنی پێست و قژ و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری.





ئەم هەواڵە 6742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad