English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند بڕیارێكی تازە بۆ كارتی نشتیمانی دەردەكرێن
2019-09-10 [06:54 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌پێی توانا بنكەی كارتی نشتیمانی لە هەموو شوێنێك دەكرێتەوە ، ته‌نها له‌هه‌ندێك شوێن بەهۆی نەگەیشتنی هێڵی ئینتەرنێت كردنەوەی بنكەی كارتی نشتیمانی راگیراوە.

 لیواهێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: بەپێی توانا بنكەی كارتی نشتیمانی لە هەموو شوێنێك دەكرێتەوە، هه‌روه‌ها  لەهەندێك شوێن بەهۆی نەگەیشتنی هێڵی ئینتەرنێت كردنەوەی بنكەی كارتی نشتیمانی راگیراوە، چونكە ئەو بابەتە راستەوخۆ لەگەڵ بەغدا پێویستی بە ئینتەرنێت و پەنجەمۆر دەبێت".

ئه‌و ئاماژەی بەوەشدا: لە سلێمانی و دهۆك لە زۆربەی شارو شارۆچكەكان بنكە كراوەتەوە و ئێستا لە سنوری پارێزگای هەولێریش لە زۆربەی ناوچەكان نوسینگەی كارتی نشتیمانی هەیە، تەنها لە چوار شوێن نیە، لە مەخموور و بەحركە و مێرگەسۆر و بارزان".

 لیوا هێرش جەختی كردەوە، پێناسی باری كەسی و رەگەزنامە كاری پێ دەكرێت و رانەگیراوە، گوتیشی: "ئەو دوو دیكیۆمێنتە هەم كاری پێ دەكرێت هەمیش دەردەهێندرێتن تاوەكو ئەو كاتە كاریان پێ دەكرێت كە كارتی نشتیمانی تەواو دەبێت، هیچ وادەیەكیش دیاری نەكراوە بۆ كۆتایی هێنان بە دەركردنی كارتی نشتیمانی، كارەكە درێژە دەكێشێ".

بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان روونی كردەوە: لە هەرێمی كوردستان بە ئاستێكی باش كارتی نشیمانی دەركراوە، دەشڵێت:" ئێستا قەڵەباڵغیەكی زۆر لە نوسینگەكانی كارتی نشتیمانی پەیدا بووە خەڵك رووی لە دەركردنی كردووە بۆیە زیاتر لە ملیۆنێك كارتی نشتیمانی دەركراوە" دووپاتی كردەوە بەهۆی ئەوەی كارەكان پەیوەندیان بە بەغدا هەیە بۆیە نۆرەیەكی زۆر هەیە تاوەكو بتواندرێت كۆنتڕۆڵی بابەتەكە بكرێت.

هەر هاوڵاتیەك بۆ ده‌رهێنانی كارتی نشتیمانی دەبێت ناسنامە و رەگەزنامە و كارتی زانیاری هەبێت و پاشان هەر 10 پەنجە مۆری لێ وەردەگیرێت، لەگەڵ وەرگرتنی وێنە و وێنەی گلێنەی چاوی.

ئاشكراشی كرد: پێشووتر ئەوانەی ناوی خۆیان گۆڕی بوو لە دەركردنی كارتی نشتیمانی دووچاری كێشە دەبوونەوە، بەڵام ئێستا بە شێوەیەكی گشتی ئەو كێشانە چارەسەر بوونە.

سەبارەت بە پێدانی كارتی نشتیمانی بەو كەسانەی كە كوردی سوریا و ئێران و توركیان ،لە هەرێمی كوردستانن ئەو گوتی: "هەر كەسێك هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بێت ئەوە كارتی نشتیمانی بۆ دەردەكرێت، چونكە بەپێی یاسا هەر كەسێك 10 ساڵ زیاتر لە هەرێم و عێراق بێت ئەوە مافی ناسنامە و رةگەزنامەی هەیە و ئێستاش كارتی نشتیمانی پێ دەدرێت".

جگە لە منداڵی تازە لە دایكبوو، هه‌ركەسێك لە سەرووی 12 ساڵی نەبێت كارتی نشتیمانی بۆ دەرناكرێت.

 





ئەم هەواڵە 17302جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad