ZNA- هەولێر
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ئاشکرای دەکات، ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری وەڵامدانەوەی سەربازی ئیسرائیل تاوتوێ دەکات.
فازڵ فەتلاوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران، بڕیاری وەڵامدانەوەی سەربازییانەی ئیسرائیل تاوتوێ دەکرێت.
فەتلاوی گوتی، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆمبابارانەکانی بۆ سەر جبەخانەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامداوە، بۆیە پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی، هاوشێوەی حزبوڵای لوبنان، وەڵامی سەربازی بداتەوە.
شەوی دووشەممەی رابردوو، ژمارەیەک بنکەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئەلبوکەمالی سەر سنوورەکانی عێراق و سووریا، لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە بۆمباباران کران و ١٨ چەکدار کوژران.
ئەم هەواڵە 6598جار خوێندراوەتەوە |