English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کونسوڵی فەرەنسا: هەرێمی کوردستان بە ماڵی خۆم دەزانم
2019-09-10 [12:01 PM]

ZNA-هەولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا پێگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٠/٩/،٢٠١٩، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینگەی تایبەتیی خۆی لە ته‌لاری پەرلەمان بە ئاماده‌بوونی مونا نابی قه‌هوەچی سکرتێری پەرلەمان پێشوازیی لە ئۆلیڤیێ دێکوتینیێز کونسوڵی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە دیدارێکدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وێڕای پیرۆزباییكردن لە ئۆلیڤیێ دێکوتینیێز به‌بۆنه‌ى دەستبەکاربوونی وه‌ك کونسوڵی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، باسی لە په‌یوه‌ندی و دۆستایەتیی دێرینی نێوان کوردستان و وڵاتی فەرەنسا کردو سوپاسی هەڵوێستەکانی ئەو وڵاتەى کرد کە لە رۆژە سەختەکاندا پشتگیرییان لە خەڵکی کوردستان کردووە، پاشان باسی لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد کە لەئێستادا گفتوگۆکان بەردەوامن لەنێوانیاندا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان.

هەر له‌ دیداره‌كه‌دا هێمن هه‌ورامی باسی لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق و مادەی ١٦ لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و سەرهەڵدانەوەی داعش کرد لەو ناوچانەی کە لەئێستادا پێشمەرگەیان تێدا نه‌ماوە كرد.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لەو هەنگاوانەشی کردووه‌  کە پەرلەمانی کوردستان ناویەتی بۆ دروستکردنی کۆدەنگی و پشتیوانیی سیاسی لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کوردستان لەبەغدا بەمەبەستی هاوئاهەنگیی زیاترو کۆدەنگی لەسەر نوسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان لەم خولەی پەرلەمان و پاڵپشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ستراتیژییەت و سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پڕۆژەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان، داواشی لە وڵاتی فەرەنسا کرد نێوەندگیری بکەن لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دادپەروەرانە لەنێوان هەردوولادا.

  پێگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شڵێت هه‌ر له‌و دیداره‌دا   مونا نه‌بی قه‌هوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان باسی لە پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرد کە مافەکانیان دەستەبەرکراوە و لەئێستادا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لەناو کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا پێگەی گرنگیان هەیەو سەرجەم نەتەوەکانی هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە و هیواشی خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا بەردەوامیان هەبێت.

له‌ به‌رامبه‌ردا ئۆلیڤیێ دێکوتینیێز کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان سوپاسی پەرلەمانی کوردستانی کردو رایگەیاند: "هەرێمی کوردستان بە ماڵی خۆم دەزانم و گرنگە بۆ فەرەنسا سەقامگیریی زیاتر لە هەرێمی کوردستان و عێراق بێتە ئاراوە"، هیواشی خواست لە داهاتوودا سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.

1





ئەم هەواڵە 1057جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad