ZNA- ھەولێر
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ ئەوەی لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ ڤیرجل ڤان دایک بەرگریکاری یانەی لیڤەرپول مۆربکات .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئێکسپرێسی ئینگلیزی ، یانەی ریال مەدرید گرنگیەکی زۆر بە تواناکانی ڤان دایک دەدات و ھەوڵدەدات بۆندی لەگەڵ مۆربکات .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ریال مەدرید ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ڤان دایک رازی بکات روو بکاتە یانەی شاھانە .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، یانەی لیڤەرپول ھەوڵدەدات بۆندی ڤان دایک نوێبکاتەوە و مووچەی ھەفتانەی بەرزە دەکاتەوە لە ١٢٥ ھەزار یۆرۆ بۆ ٢٠٠ ھەزار یۆرۆ.

یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 7681جار خوێندراوەتەوە |