English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیركران
2019-09-10 [12:45 PM]

ZNA-هەولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس كه‌وتووه‌ ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌تیمه‌كانى  بەشی پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڕەشەی كوشتن و سوتاندنی ماركێتێكیان لە هاوڵاتییەك كردبوو .

پۆلیسی سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت ، هاوڵاتی (ن ، خ ، م ) سكاڵای لەبەشی پۆلیسی پێنجوێن تۆماركرد كە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی كوشتن و سوتاندنی ماركێتەكەیان لێكردووە ئەگەر پارەیان وەك سەرانە پێنەدات ، دوای وەرگرتنی فەرمانی  دادوەر بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەماوەی دوو كاتژمێردا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن .

پۆلیسی سلێمانى ده‌شڵێت ، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ك ،ف ، ق لەدایكبووی 1981 و ر ، ل ، ح لەدایكبووی 1997 ) بە فەرمانی  دادوەرو بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە .

 





ئەم هەواڵە 2596جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad