English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی: شۆڕشی ئه‌یلوول گەورەترین شۆڕشی خەڵکی کوردستان بوو دژی ستەم و زۆرداری
2019-09-10 [01:05 AM]

ZNA-هەولێر


مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی 58ه‌مین ساڵیادی رۆژی ئه‌یلوولی مه‌زن، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، شۆڕشی ئه‌یلوول گەورەترین شۆڕشی خەڵکی کوردستان بوو دژی ستەم و زۆرداری و چەوساندنەوە کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان لە ژێر یەک سەرکردایەتیدا رووبەڕووی ستەمکاریی بوونەوە.

سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا، دووپات له‌ به‌هاكانی شۆڕشه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "بەها و پرنسیپە بە نرخەکانی ئەو شۆڕشەشمان لە یادن وەك خۆڕاگری و پێکەوەژیان و یەکگرتوویی خەڵکی کوردستان کە هەمیشە جێی شانازیمانن و ئومێدەوارین هەر بە زیندوویی بمێننەوە".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

"پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بە بۆنەی پەنجا و هەشت ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول

ئەمڕۆ پەنجاو هەشت ساڵ بە سەر هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول تێدەپەڕێت کە بە درێژترین و مەزنترین شۆڕشی گەلی کوردستان دادەنرێت بە سەرکردایەتی رێبەری نەتەوەیی کورد مستەفا بارزانی نەمر. 

شۆڕشی مەزنی ئەیلول کە لە یازدەی ئەیلولی 1961 دەستی پێکرد و سەرتاسەری کوردستان گرتەوە و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد، گەورەترین شۆڕشی خەڵکی کوردستان بوو دژی ستەم و زۆرداری و چەوساندنەوە کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان لە ژێر یەك سەرکردایەتیدا رووبەڕووی ستەمکاریی بوونەوە و کوردستان ببووە پەناگەی هەمووی ئازادیخوازانی عێراق.

ئێمە لە کاتێکدا یادی ئەو شۆڕشە مەزنە و پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرە بەشدارەکانی ئەم شۆڕشە دەکەینەوە، بەها و پرنسیپە بە نرخەکانی ئەو شۆڕشەشمان لە یادن وەك خۆڕاگری و پێکەوەژیان و یەکگرتوویی خەڵکی کوردستان کە هەمیشە جێی شانازیمانن و ئومێدەوارین هەر بە زیندوویی بمێننەوە و خەڵکی کوردستانیش بە هەمان گیانی تەبایی و یەکڕیزی پارێزگاری و داکۆکی لە ماف و دەسکەوتەکانیان بکەن .

سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و

سەری رێز و نەوزاش  بۆ شەهیدانی کوردستان .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

11 ی ئەیلولی 2019"

 





ئەم هەواڵە 2815جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad