English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێك: لە بەغدا هەوڵی زیاد كردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دەدەین
2019-09-11 [07:02 AM]

​ZNA – هەولێر


پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ی عێراق زیاد بکەن، ئەگەریش ڕێگربوون ئەوا بەڵگەیەكی تری بەهێزمان بەدەستەوەیە.

شێروان میرزا،ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە باسنیوزی ڕاگەیاند: "پێش قەیرانی دارایی و بڕینی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی عێراق، ساڵانە ١٧% وەک بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان دیاری دەکرا، بەڵام بەبڕیارێکی حکوومەتی پێشووی عێراق ئەو ڕێژەیە بۆ (١٢.٦٧٪) کەمکرایەوە".

ئەو گوتیشی: "ھەرچەندە ویستی ئێمە ئەوەیە کە بەشە بودجەی ھەرێم وەک پێشووتری لێبکرێتەوە، بەڵام ئەگەر ڕێگری لەوەش بکەن ئەوا بەڵگەیەکی دیکەی بەھێزمان بەدەستەوەیە کە ئەویش پشت بەستنە بەو ئامارەی لە ناوەندی ئاماری عێراق دەستمان کەوتووە".

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند: " ڕێژەی کورد لەو ئامارەی ناوەندی ئاماری عێراق بە (٩٢ .١٣ ٪)یە، بۆیە تێکڕای پەرلەمانتارانی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھەوڵەکانمان بۆ جێگیرکردنی ئەو ڕێژەیە لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ی عێراق دەخەینەگەڕ".

 





ئەم هەواڵە 3403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad