English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكرێت
2019-09-11 [07:39 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی 6ی چەند وەزارەتێک دابەش دەکات.

بەپێی ئەو لیستەی لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی و ئابوورى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوه‌، ڕۆژی پێنجشەممە 12ی 9ی 2019، مووچەی مانگی 6ی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

بەپێی هەمان خشتە، ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو کە دەکاتە 15ی 9ی 2019، مووچەی پزیشکان و کارمەندانی وەزارەتی تەندرووست دابەش دەکرێ.

چاوەڕوان دەکرێت هەر لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ ژمارەیەک وەزارەت و دامەزراوە دابەش بکرێت.
 





ئەم هەواڵە 10648جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad