English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خانمان، ئاگاداری به‌كارهێنانی ئه‌م ماكیاژه‌ بن
2019-09-11 [11:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، باس له‌وه‌ كرد كه‌ به‌هۆی فێڵكردن و گرانفرشی تیایدا، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر جۆره‌ ماكیاژێكدا ده‌گرن زیان به‌پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت، شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ و له‌ پێشانگای زانیار ده‌ست به‌سه‌ر جۆره‌ ماكیاژێكی جوانكاری خانماندا گیراوه‌ به‌هۆی فێڵكردن و گرانفرۆشی شوێنه‌كه‌ داده‌خه‌ن، له‌روی ته‌ندروستیشه‌وه‌ به‌ركه‌وتنی به‌ روناكی ماكیاژه‌كه‌ زیان به‌ پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت.

 

پێشانگای زانیار له‌ كاسۆمۆڵ ئه‌وجۆره‌ ماكیاژه‌ كه‌له‌بازاڕ پێی ده‌وترێت (ئه‌ساس) كردۆته‌ ناو تیوبێكی شوشه‌ و به‌له‌زگه‌یه‌كی چاپكراو كردویه‌تی به‌ ماكیاژێكی ماركه‌ و به‌نرخێكی (25)  هه‌زار دینار به‌ خانمانی فرۆشتووه‌، له‌كاتێكدا نرخه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی ته‌نها سێ هه‌زار دیناره‌، ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانی (غش تجاری)یه‌ و یاسا سزای خۆی بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاریكردووه‌.

له‌روی ته‌ندروستیشه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كارلێك له‌نێوان پێكهاته‌ی ماكیاژه‌كه‌ له‌گه‌ڵ روناكی روونه‌دات كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر ماكیاژه‌كه‌ كردوه‌ته‌ ناو ده‌فرێكی ره‌نگ ره‌شه‌وه تازیان به‌ به‌كارهێنه‌رانی نه‌گه‌یه‌نێت‌ به‌ڵام به‌هۆی كردنه‌ ناو تیوبێكی شوشه‌وه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نی پێشانگای زانیار ئۆكسان روده‌دات و پێستی خانمان توشی حه‌ساسیه‌ت، په‌ڵه‌، زیپكه‌ و سوربوونه‌وه‌ ده‌كات و زیان به‌ ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت.

 

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ پێشانگای زانیار داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.‌

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 1264جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad