ZNA-هه‌ولێر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له به‌ڕێز برایان مەکفیتێرز جێگری نوێی سەرۆکی نێردەی ئەمەریکا لە عێراق كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا هه‌ردوولا په‌یوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پرسی نه‌وت و ناوچه جێناكۆكه‌كان و گرنگییان بۆ سه‌قامگیریی عێراق و دیالۆگی ته‌كنیكیی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان گفتوگۆ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 11/9/2019 له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو و به‌ڕێز ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز مەکفیتێرز خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی به كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه بۆ بنبڕكردنی تیرۆر و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه جیاكانی عێراق و هه‌ماهه‌نگیی به‌غدا و هه‌ولێر له بواری ئاسایش‌دا.
هه‌ردوولا دۆخی ئێستایان هه‌ڵسه‌نگاند و بیروڕایان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرد.
له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه له هه‌ردوولا خواستیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌یه و شانده‌كان سه‌ردانی یه‌كترییان كردووه، هه‌روه‌ها چڕكردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌وڵه‌كانی له‌مباره‌یه‌وه به پێویست و گرنگ زانی.
ئەم هەواڵە 2725جار خوێندراوەتەوە |