English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ٨ رێککەوتنی ئابووری لەگەڵ چین واژوو دەکات
2019-09-11 [02:08 AM]

ZNA - هەولێر


سەرچاوەیەك رایگەیاندووە، لە پەراوێزی سەردانەكەی عادل عەبدولمەھدی بۆ پەكین،لە پلاندایە  8 رێككەوتنی گەورە لەگەڵ چین واژوو بکات.

سەرچاوەیەكی سیاسی ئاشكرایكرد، كۆتایی ئەم مانگە عادل عەبدولمەھدی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەردانێك روو لە پەكین دەكات و بەنیازە 8 رێككەوتنی گەورە لەگەڵ پەكین ببەستێت  كە پەیوەندیان بە پڕۆژەكانی ژێرخانەوە هەیە.

ئەنجامدانی ئەم رێككەوتنەش ھاوكاتە لەگەڵ خواستی چین بۆ كاركردن لە سەرجەم بوارە ئابوورییە جیاجیاكانی عێراقدا بەتایبەتی بواری نەوت و گاز و ژێرخانی بنەڕەتی و بە گرنگترین رێككەوتنی ھاوبەشی نێودەوڵەتی دادەنرێت.

ساڵی رابردوو ئاڵوگۆڕی بازرگانی نیوان عێراق و چین گەیشتە 30 ملیار دۆلار و ساڵانە بە ڕێژەی سەدا 10 زیاد دەبێت و ئەم سەردانەی عادل عەبدولمەھدی بە دەستپێكی قۆناخێكی نوێی ئابووری و بازرگانی و وەبەرھێنان لە نێوان عێراق و چیندا دەژمێردرێت.





ئەم هەواڵە 997جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad