English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كرێی خوێندن له‌ قوتابخانه‌ و زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان كه‌م ده‌كرێته‌وه‌
2019-09-11 [02:15 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بڕیاره‌ لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان لەگەل خاوەن زانكۆ، پەیمانگا و قوتابخانە ئەھلییەكان لە پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن كۆببنەوە. بەشێك لە زانكۆ و پەیمانگاكانیش ئەم بریارەیان پێ باشە، بە مەرجێك حكوومەت ھاوكارییان بكات و لە ھەمان كاتیشدا ئەم بڕیارە لەم بارودۆخە بە ھەلێكی باش دەزانن بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی كوردستان.

له‌مباره‌یه‌وه‌ گەلاوێژ عوبيد، بڕیارده‌ری لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ده‌ڵێت، ئەم بڕیارە لە كۆبونەوەى لێژنەی پەروەردە و خوێندنی بالاى  پەرلەمانی كوردستان پەسەند كراوە و لە داھاتویەكی نزیكدا لەگەل سەرۆكی زانكۆ، پەیمانگا و قوتابخانە ئەھلییەكان له‌مباره‌یه‌وه‌ كۆدەبنەوە.

سەبارەت بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن كە ئەھلین، بەشێك لە زانكۆ و پەیمانگاكان لەو بڕاویەدان، ئەمە بە قازانجی قوتابیە و بێگومان سودی دەبێ بۆ پەرە پێدانی خوێندن و پەروەردە بەڵام بە مەرجێك حكوومەت ھاریكاری ئەم ناوەندە ئەھلییانە بێت و رەچاوی بارودۆخی ئەو ناوەندانەش بكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵاش كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لەم كات و ساتەدا بە گونجاو ده‌زانێ و لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیشدا باسی ئەم بابەتەى بە تەواوی كرد. خه‌تاب شێخانی، بەرێوبەری گشتی فەرمانگەی كارگیری ئەم وەزارەتەش دەلێت: رێژەی كەمكردنەوەكە دیار نیە.

لە كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بۆ كارئاسانی زیاتری قوتابیان و پەرەپێدانی رەوتی پەروەردە و خوێندن لە سەر ئاستی هه‌ريمى كوردستان، لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بریارێكیان بۆ كەمكردنەوەی كرێی خوێندن ده‌ركردووه‌ و لە داھاتویەكی نزیكدا دوا راوێژ و قسەكردن لە گەل سەرۆكی ناوەندەكانی خوێندنی ئەھلی ئەم بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.

 

K24





ئەم هەواڵە 5542جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad