ZNA-هه‌ولێر
لیژنه‌ى ده‌سپاكی و كاروبارى په‌رله‌مان و سكاڵا‌و لیژنه‌ی شاره‌وانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان بۆ تاووتوێكردنی پرسی پێوه‌رى ئاوى ماڵان هه‌ردوو لیژنه‌ى ده‌سپاكی و كاروبارى په‌رله‌مان و سكاڵا‌و لیژنه‌ی شاره‌وانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان راوێژكارانی لیژنه‌ى ده‌سپاكی كۆبوونه‌وه.
راشیدهگهیهنن ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌تێروته‌سه‌لی باس له‌پرسی پێوه‌رى ئاوى ماڵان و ئه‌و كێشانه‌ی كه به‌هۆیه‌وه دروست بوون كرا‌و دوای گفتوگۆكردن هه‌ردوو لیژنه گه‌یشتنه ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: پێشنیازكرا به‌راگرتنی پرۆسه‌ی دانانى پێوه‌رى ئاوى ماڵان تا كۆتاییهاتنی كارى لیژنه بۆ به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و پرسه له رێگه‌ی ئاراسته‌كردنی نوسراوێك بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان.
دووه‌م: نووسراوێك ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێ بۆئه‌وه‌ى نوسراوێك بۆ سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بنێرێ سه‌باره‌ت به‌وه‌ستاندنی ئه‌و سزایه‌ی كه بڕیاره له 1/9/2019 له‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه جێبه‌جێ بكرێ كهپێوهرى ئاویان نه‌به‌ستووه تاكۆتاییهاتنی كارى لیژنه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
سێیه‌م: لیژنه‌ی لاوه‌كیی هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو لیژنه‌ی ده‌سپاكی و لیژنه‌ی شاره‌وانیی په‌رله‌مان له بهدواچوونهكانیان به‌رده‌وام بن تاده‌گه‌نه ئه‌نجام، دواتر بانگهێشتی وه‌زیری شاره‌وانی بكرێ بۆ لیژنه‌كه.

ئەم هەواڵە 3565جار خوێندراوەتەوە |