English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەرقیزستان ٧٠ منداڵی چەکدارانی داعش لە عێراق وەردەگرێتەوە
2019-09-11 [06:56 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی قەرقیزستان بڵاویکردەوە، بە ووردی کار لەسەر دۆسێی گەڕاندنەوەی منداڵ و خێزانەکانی داعش لە عێراق و سووریا دەکرێت.

قەرقیزستان رایگەیاندووە: بڕیار وایە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا، نزیکەی ٧٠ منداڵی چەکدارە قەرقیزییەکانی نێو داعش لە عێراق، بگەیەنرێنەوە وڵاتەکەیان.

بەگوێرەی ئەم راگەیەنراوە، بابەتەکە تەنیا وەرگرتنەوەی منداڵانی چەکداران نیە، بەڵکو نیشتەجێکردنیان لە ماڵەکانیان و جارێکی دیکە تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگایە.

سەبارەت بە سووریاش، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، گفتوگۆ لەگەڵ دەستەڵاتدارانی ئەم وڵاتە کراوە، بەڵام هەندێک ناوچە لە بندەستی حکومەتی ئەم وڵاتەدا نیە و کاری زیاتری دەوێت.





ئەم هەواڵە 979جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad