English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و وەزیری پلاندانانی عێراق کۆبوونەوە
2019-09-12 [08:22 AM]

ZNA- ھەولێر


 
به‌رێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌ هاتنى سه‌رمايه‌ و وه‌به‌رهێنانى بيانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و هاندان و ڕێخۆشكردن و پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى بۆ وه‌به‌رهێنانى بيانى و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى زياترى بۆ كه‌رتى تايبه‌ت له‌م قۆناغه‌ و قۆناغه‌كانى داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، به‌ پێويستييه‌كى له‌پێشنه‌ زانى.

له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. نووری سه‌باح ئه‌لدلێمی وه‌زيرى پلاندانى عێراق، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنى ئابوورى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و داهاتوويه‌كى باشترى دۆخى ئابوورى له‌ وڵات، پێويستى به‌ سياسه‌ت و ڕێكخستنه‌وه‌ و پلان و به‌رنامه‌يه‌كى باشترى به‌ڕێوه‌بردن و كارگێريى دارايى و هه‌ڵنانى هه‌نگاوى كاراتر هه‌يه‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12/9/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو، هه‌ردوولا هه‌نگاوه‌كان و ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێريى گشتى له‌ عێراق و گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى فيدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كانيان له‌م پرۆسه‌يه‌دا، تاوتوێ كرد.

ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى گشتيى عێراق بۆ ساڵى داهاتووى 2020 و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى تيرۆر، به‌تايبه‌تى پارێزگاى مووسڵ و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستا له‌مباره‌يه‌وه‌ نراون، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوون.





ئەم هەواڵە 2746جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad