English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سکرتێری جڤاتی گشتیی گۆڕان هەڵبژێردرا
2019-09-12 [08:27 AM]

ZNA- ھەولێر


کەمێک پێش ئێستا، پرۆسەی دەنگدان بەشێوەی نھێنی بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام درا.

 

 پڕۆسەی ھەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبردنی جڤاتی گشتیی گۆڕان بەردەوامە و ژووری ھەڵبژاردنی بزووتنەوەکە، بەھاوکاریی نوێنەری دادگای سلێمانی، سەرپەرشتی ھەڵبژاردنی دەستەی جڤاتی گشتیی گۆڕان دەکات.

 

هەریەک لە جەمال حاجی محەمەد و كوردۆ چاوشین كاندیدبوون بۆ سەرۆكی جڤاتی گشتی. عەلی باڵابەرزیش كاندیدە بۆ جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتی و پێشڕەو ڕەئووف كاندیدە بۆ سكرتێری جڤاتی گشتی.

 

هەروەها ھەریەک لە دڵخواز کاکە ڕەش، سکرتێری پێشووی چڤاتی گشتی و نەسرین جەمال، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان، لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی دەستەی جڤاتی گشتیدا کشاونەتەوە و ئێستا ھیچ ژنێک کێبڕکێی بۆ پۆستی دەستەی سەرۆکایەتیی جڤاتەکە ناکات.

 

لە هەڵبژاردنەکەدا بە زۆرینەی دەنگ جەمالی حاجی محەمەد بە سکرتێری جڤاتی گشتیی گۆڕان هەڵبژێردرا.





ئەم هەواڵە 2803جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad