English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر - خه‌بات ڕووى دا
2019-09-12 [09:53 AM]

ZNA-هەولێر


ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر - خه‌بات ڕووى دا، به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌ش، شۆفێرى ئۆتۆمبێلێك به‌ سه‌ختى بریندار بوو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12/9/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یس بووك)، چه‌ند وێنه‌یه‌كى بڵاو كردووه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، كاتژمێر 9 و 30 خوله‌كى سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كیی هه‌ولێر - خه‌بات و له‌نزیك عه‌لوه‌ی هه‌ولیر، ئۆتۆمبێلێكى جۆری شۆفرلێت ئۆپترا به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه‌، خۆی كێشا به‌دواوه‌ی بارهه‌ڵگریكی گه‌وره‌.

ئاماژەی بەوەش کردووە: "له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌دا، شوفێری ئۆپترایه‌كه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوو، هه‌روه‌ها زیانێكی ماددیی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌وت".





ئەم هەواڵە 2638جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad