English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆمانیا: ئاماده‌ى هه‌موو پاڵپشتی و هاوكاریه‌كین بۆ حكومه‌ت و گه‌لی كورد
2019-09-12 [10:17 AM]

ZNA-هەولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێمی كوردساتان رایده‌گیه‌َنێت ، ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌ 12-9-2019  له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم پێشوازى كرد له‌ ( هۆریا میهایل پیتریسكیو) كونسوڵى كۆمارى ڕۆمانیا له‌هه‌رێمى كوردستان.


راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌دیدارێك باس له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێم و كۆمارى ڕۆمانیا كرا  كه‌ هه‌ردوو گه‌لى كورد و رۆمانیا قۆناغى سه‌ختى خه‌باتیان بڕیوه‌ تا گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌م قۆناغه‌ى ئیستاى حكومڕانى .


وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، له‌و دیداره‌دا  وه‌زیرى پلاندانان ئاماژه‌ى به‌دۆستایه‌تى گه‌لى كورد كرد كه‌ به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ ئاستى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ وولاتان و پێكهاته‌كانى جیهان فراوانتربكات " هاوكات نمونه‌ى قوربانیدان و شۆرشه‌كانى گه‌لى كوردى بۆ ئازادى و دابین كردنى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى هێنایه‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا هه‌موو پێكهاته‌كان به‌ ئاین و نه‌ته‌وه‌ جیاجیاكان له‌هه‌رێمى كوردستان به‌ ئازادى ده‌ژین و مافه‌كانیان پارێزراوه‌.

 هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌له‌و دیداره‌دا  كونسوڵى ڕۆمانیا ستایشى حكومه‌تى هه‌رێم و گه‌لى كوردى كرد كه‌ ساڵانێكى زۆره‌ به‌گرنگیه‌وه‌ ڕۆڵى گێراوه‌ بۆ پاراستنى ئاسایش و ئارامى له‌ناوچه‌كه‌ و خزمه‌تى زۆرى به‌وانه‌ش كردوه‌ كه‌ به‌هۆى شه‌رى داعش ڕوویان له‌هه‌رێم كرد

 ووتیشى به‌هێزى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ناوچه‌كه‌ بۆ وولاته‌كه‌مان گرنگه‌  له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ وولاته‌كه‌مان ئاماده‌ى هه‌موو پاڵپشتى و هاوكاریه‌كه‌ بۆ حكومه‌ت و گه‌لى كورد..

 





ئەم هەواڵە 2431جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad