English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لایەنەکان هێشتا لەسەر دانانی جێگری سەرۆک‌کۆمار رێکنەکەوتوون
فەلاح خەفاجی
2019-09-12 [11:32 AM]

ZNA - هەولێر


هاوپەیمانێتی نەسر ئاشکرای کرد، هێشتا لایەنە سیاسییەکان لەسەر دیاریکردنی جێگرانی سەرۆککۆماری عێراق رێکنەکەوتوون.

فەلاح خەفاجی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتیی نەسر رایگەیاند: لایەنەکان هەتا ئێستا لەسەر یەکلاییکردنەوەی پۆستی جێگرانی سەرۆککۆماری عێراق رێکنەکەوتوون.

خەفاجی گوتی: حکومەت نەیتوانیوە کۆتایی بە دۆسییەی پلەتایبەتەکان و بانگهێشت‌کردنی وەزیرانی بهێنێت و ئاماژەی بەوەشدا، پێش یەکلاییکردنەوەی جێگرانی سەرۆککۆمار دەبێت پرسی پۆستی پلەتایبەتەکان کۆتایی پێبهێندرێت.

پێشتر نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندبوو، بەپێی رێککەوتنی نێوان لایەنەکان پۆستی جێگری سەرۆککۆمار پشکی ئەوان دەبێت.

 





ئەم هەواڵە 6733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad