English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: چاوەڕێی كۆبوونەوە لەگەڵ رۆحانی نیم
2019-09-12 [01:03 AM]

​ZNA - هەولێر


دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رەتیكردەوە چاوەڕێی كۆبوونەوە لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئێران بێت و رایگەیاند، ئەمریكا دەیەوێت لەگەڵ ئێران بگاتە رێككەوتن .

دۆناڵد ترامپ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەرێی كۆبوونەوە لەگەڵ حەسەن رۆحانی نیم بەڵام ئەمریكا ھەوڵدەدات لەگەڵ ئێران بگاتە رێككەوتن و ئەگەریش نەگەنە رێككەوتن، واشنتۆن لە سیاسەتەكانی خۆی بەرانبەر بە تاران بەردەوام دەبێت.

پێشتر بەرپرسانی ئەمریكا رایانگەیاندبوو ترامپ داوای كۆبوونەوەی لەگەڵ حەسەن رۆحانی كردووە لە پەراوێزی كۆبوونەوەی ساڵانەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان  كە بڕیارە ناوەراستی ئەم مانگە لە نیۆیۆرك بەڕێوەبچێت.





ئەم هەواڵە 4810جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad