English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ یه‌كه‌م جار له‌ دوای 2003 سوپای عێراق له‌ شاره‌كان ده‌كشێته‌وه‌
2019-09-12 [03:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ته‌حسین خه‌فاجی رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ت ئاماده‌یه‌ دۆسیه‌ی ئه‌منی سه‌رجه‌م پارێزگاكان راده‌ستی پۆلیسی خۆجێیه‌تی بكات، هه‌ركاتێك وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاماده‌ بێت.

خه‌فاجی وتیشی، شوێنی سوپا ناو شاره‌كان نییه‌، به‌ڵكو له‌ سه‌ربازگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، به‌ كرده‌یی دۆسیه‌ی ئه‌منی هه‌ندێك پارێزگاكانمان راده‌ست كردوه‌، سوپامان بۆ سه‌ربازگه‌ تایبه‌ته‌كان كشاندووه‌ته‌وه‌، بڕیارێك هه‌یه‌ كه‌وا دۆسیه‌ی ئه‌منی راده‌ستی وه‌زاره‌تی ناخۆ بكرێت.

لیوا خه‌فاجی باسی له‌وه‌ كرد، له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا كۆبوونه‌وه‌ له‌ نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی جیاجیای هه‌رێم و ناوه‌ند له‌ ئارادایه‌.

 

به‌غدادلیوم





ئەم هەواڵە 8419جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad