English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌: له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌كاری پێكه‌وه‌یی به‌رده‌وامین
2019-09-12 [04:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌باره‌ت به‌ رێککەوتنەکەی ئەمەریکا لەگەڵ تورکیا بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام وتی، دەڵێت ئەمەریکا لە ئێستادا خەریکی نێوەندگیریکردنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و تورکیایه‌، وتیشی، ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌كاری پێكه‌وه‌یی به‌رده‌وامین.

مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگه‌یاند، ئەمریکا سەرقاڵی نێوەندگیری نێوان کورد و حکوومەتی تورکیایە تاکوو دۆخەکە لە باکووری سووریا هێور بکاتەوە، وتیشی، واشنتن ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرتۆتە ئەستۆ.

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات باسی له‌وه‌ كرد، بۆ ڕێگری لە هێرشی سەربازیی تورکیا بکات بۆ سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی هێزەکانیان، لەسەر دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا ڕەزامەندییان نیشان داوە.

ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه‌، توركیا له‌ دامه‌زراندنی سه‌نگه‌ر و بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌، ناڕەزایی تورکیا ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام ئەم سەنگەرانە بۆ بەرگرییکردن و پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل دامەزراون.

مەزلووم کۆبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی کشانەوەی ئەمەریکا لە ناوچەکانیان، ئێمە لە کاری پێکەوەیی بەردەوامین.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 2569جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad