English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعوودیە و عێراق کاتی کرنەوەی دەروازەی عەرعەر رادەگەیێنن
دەروازەی سنووریی عەرعەر
2019-09-12 [05:16 AM]

​ZNA - هەولێر


١٥ی ئۆکتۆبەر  دەروازەی عەرعەری نێوان عێراق و سعوودیە بە شێوەی ئەزموونی دەکرێتەوە

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، لە نێوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو، دەروازەی سنووری عەرعەر لەگەڵ سعوودیە دەکرێتەوە.

کازم عقابی سەرۆکی دەستی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند: " دەروازەی سنووری عەرعەر لەگەڵ سعوودییە بە شێوەیەکی ئەزموونی رۆژی ١٥ی مانگی داهاتوو دەکرێتەوە و لەسەر ئەم بابەتەش لەگەڵ لایەنی سعوودی رێک‌کەوتووین."

هاوکات سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق راشیگەیاند: " ئەوم هەنگاوە ئەرێنییە و ئامانجیش کرانەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانە بە رووی سعوودیە."

هەروەها ماجد مرزم بریکاری دەستەی گشتیی گومرگەکانی سعوودیە رایگەیاند،" دەروازەکە بە ئامێری پێشکەوتوو دامەزراوە، بۆ ئەوەی ئاسانکاری لە جووڵەی بارهەڵگرەکان لە نێوان هەردوو وڵات بکرێت و پەرە بە رەوتی بازرگانی بدەین."





ئەم هەواڵە 5263جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad