English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق نەیتوانیوە سەرنجی وەبەرهێنەران رابکێشێت
2019-09-12 [05:24 AM]

​ZNA- هەولێر


لەنێو ئەو وڵاتانەی كە توانیویانە سەرنجی وەبەرھێنانی بیانی رابكێشێن، عێراق لە پلەی ١٦٠ مینی لیستەكەدا ھاتووە.

بە پێی توێژینەوەیەك كە لەلایەن شارەزایانی ئابوورییەوە ئەنجامدراوە و  ١٠٩ وڵاتی جیھانی لەخۆدەگرێت، ئەم وڵاتانە توانیویانە زیاترین وبەرھێنانی دەرەكی بۆخۆیان رابكێشن.

 عێراق لە پلەی ١٠٦ی ئەم وڵاتانە لە سەر ئاستی جیھان‌دایە و كۆتا پلەی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بەدەستھێناوە . ھۆكاری داكەوتنیشی لە لیستەكەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەھۆی ئەو نا شەفافیەتەی كە لە جێبەجێكردنی یاسادا ھەیەتی، لە میكانیزمی داراییدا لاوازە و  لاوازیی ژێرخانی بنەڕەتی زانیارییە داراییەكان و سستبوونی كەرەتە ئابوورییەكان بەبەراورد بە وڵاتانی دیكەی جیھان  پێگەی عێراقیان لە ریزبەندییەكەدا دواخستووە.

لە لیستەكەدا و لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا ئیمارات توانیویەتی لە پلەی یەكەمدا بێت  و ٢٣یەمینی سەر ئاستی جیھانە و دواتر قەتەر و بەحرێن و سعوودیە دێن.





ئەم هەواڵە 7879جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad