English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌ركه‌وتنى ده‌ستكه‌وته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ توركیا
2019-09-13 [08:10 AM]

نوسینی : زوهرى جه‌به‌لى ئێدلبى


ئه‌وكاته‌ى ئه‌مریكا هێرشى كرده‌ سه‌ر عێراق و كوردیش به‌شێك بوو له‌ لایه‌نى ئه‌مریكى، به‌ به‌هانه‌ى بوونى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، توركیا ویستى له‌شكه‌ركێشى بكاته‌ سه‌ر هه‌رێم و هێزێكى سه‌ربازى زۆرى له‌سه‌ر سنووره‌كانى كۆ كرده‌وه‌، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى مه‌ردانه‌ و وه‌كوو هه‌میشه‌ ئاماده‌یى خۆى نیشاندا بۆ به‌رگریكردن له‌و هه‌رێمه‌ى تاكه‌ ئۆمێدى گه‌لى كورده‌ و هه‌ڕه‌شه‌كان زۆر ترسناك بوون، دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م مێزى گفتگۆى نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستیپێكرد و نێچرڤان بارزانى وه‌كوو سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بانگهێشتكرا بۆ ئه‌نقه‌ره‌ و به‌ ره‌سمى پێشوازى لێكرا له‌ لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌. ئه‌وه‌بوو په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ په‌ره‌یانسه‌ند و كار گه‌یشته‌ ئه‌و راده‌یه‌ كه‌ بۆڕى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ خاكى توركیا گه‌یێندرایه‌ به‌نده‌رى جیهانى و له‌وێوه‌ بۆ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ئه‌ورۆپا.دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و داخستنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، هه‌ر به‌رێز نێچیرڤان بارزانى بوو توانى متمانه‌ى توركیا به‌ ده‌ست بێنێته‌وه‌ و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بكاته‌وه‌، دواتریش په‌یوه‌ندییه‌كان باشتر له‌ جاران پێشڤه‌چۆن، ئاماده‌ بوونى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌ رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم نموونه‌یه‌كى باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بلێین په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و توركیا له‌ ئاستێكى به‌رزدان، نه‌خاسمه‌ ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ توركیا یه‌كه‌م وڵات بێت به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى پێشوازى له‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بكات.
ئالۆزییه‌ ناوخۆییه‌كانى توركیا و جموجۆله‌ لاوازه‌كانى په‌كه‌كه‌ و هه‌ڵبژاردنه‌كان و، راكێشانى ده‌نگى كورد بۆ جه‌هه‌په‌ و ئاكه‌په‌ به‌شێك ده‌بن له‌ چاره‌سه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئیسته‌نبۆل، لێره‌دا سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌توانێ چى بۆ پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا بكات كه‌ بتوانێ له‌ شه‌ڕى په‌كه‌كه‌ و توركیا و داگیركردنى به‌شێكى خاكى رۆژئاوا له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ و، نێوانى توركیا و ئه‌مریكاش ئه‌وه‌نده‌ خۆش نییه‌ و ناتوانین پشت به‌ هیچ كامێكیان ببه‌ستین، چ گه‌مه‌یه‌كى سیاسى ده‌توانین بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ئالۆزیانه‌ش نه‌گلێین؟.ئاكپارتى پێویستی به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ده‌نگه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانى كورد له‌ ئیسته‌نبۆل به‌ده‌ست بێنێت. داگیركردنى خاكى رۆژئاواى كوردستان له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ و قه‌ندیل و تۆپبارانكردنى خه‌ڵكى سڤیلى سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا مژارێكى دوورودرێژى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بن، به‌ڵام پێویسته‌ توركیا كێشه‌ى قه‌ندیل و هه‌بوونى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ له‌ ناو خاكى عێراق له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایى بكاته‌وه‌، چونكه‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمێكى فیدڕاله‌ له‌ عێراق.
توركیا و هه‌رێم به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شیان هه‌یه‌، چ وه‌كوو ده‌روازه‌ سنووریه‌كان و چ وه‌كوو پاراستنى ئه‌منیه‌تى یه‌كتر و، چ وه‌كوو هه‌نارده‌ كردنى نه‌وتى هه‌رێم له‌ رێگه‌ى توركیاوه‌, بۆیه‌ پێویسته‌ توركیا زیاتر له‌ به‌غدا ده‌ست به‌ هه‌رێمه‌وه‌ بگرێت،چونكه‌ هه‌رێم یه‌ك ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه‌ و عێراق به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى باغچه‌یه‌كه‌ پڕ له‌ گوڵى دڕكاوى ره‌نگاوڕه‌نگ، بێجگه‌ له‌و فره‌ كوێخاییه‌ و ره‌نگ و ده‌نگى جیاواز، عێراق به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى كه‌وتووته‌ ژێر هه‌ژموونى ئێران و هه‌ر تاران حوكمى به‌غدا ده‌كات، بۆیه‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌نقه‌ره‌ زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌ولێره‌.
لێره‌دا راگرتنى باڵانسى نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ دولایه‌نه‌یه‌، سه‌رۆكى هه‌رێم پێشینه‌یه‌كى دیپلۆماسى و دۆستایه‌تییه‌كى باشى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا هه‌یه‌ و پێشتریش چه‌ندین گرێ كه‌ به‌ ددان نه‌ده‌كرایه‌وه‌، سه‌رۆكى هه‌رێم زۆر به‌ ئاسانى به‌ده‌ستى ده‌كرده‌وه‌، ئێستاش متمانه‌یه‌كى ته‌واو هه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكى هه‌رێم، هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و قوناخێكى باشتر ده‌بات.
سه‌ردانى ئه‌م دواییه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ توركیا، چه‌ندین ده‌ستكه‌وتى هه‌بوو، گرنگترینیان ئازاد كردنى ده‌میرتاش و ده‌نگۆى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتییه‌ له‌ توركیا، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ ده‌ركه‌وتنى چه‌ندین ده‌ستكه‌وتى دیكه‌ له‌ داهاتوودا، وه‌كوو زیادكردنى ئالۆگۆڕى بازرگانى و تێكگه‌یشتنى نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ و، هه‌ماهه‌نگى پاراستنى سنووره‌كان و ئاسانكارى كردن بۆ گه‌شتیاران و، په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسى و بازرگانییه‌كان.





ئەم هەواڵە 1507جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad