English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان: رێگە نادەین رێککەوتنی ناوچەی ئارام وەک رێککەوتنی منبجی لێبێت
2019-09-14 [05:56 AM]

​ZNA – هەولێر


سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ باره‌ی ناوچه‌ی ئارام رایگەیاند، ناكرێت ئه‌مەریكا زیان له‌ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی بدات له‌ باره‌ی ناوچه‌ی ئارام، ئه‌وانه‌ی له‌ منبج و رۆژهه‌ڵاتی فوراتن، نوێنه‌رایه‌تی كورد ناكه‌ن .

رەجەب تەیب ئەردۆغان بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز راگەیاند: "ناكرێت ئه‌مەریكا زیان له‌ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی بدات له‌ باره‌ی ناوچه‌ی ئارام، ئه‌وانه‌ی له‌ منبج و رۆژهه‌ڵاتی فوراتن، نوێنه‌رایه‌تی كورد ناكه‌ن"، هەروەها رێگەش نادەن رێککەوتنی ناوچەی ئارام وەک رێککەوتنی منبجی لێبێت.

سەرۆك كۆماری توركیا گوتیشی، ئارامیان لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ناوچەی ئارام لەلایەن ئەمەریکاوە کۆتایی هەیە و بۆ دروستکردنی رێڕەوێکی ئاشتی هەر شتێک پێویست بێت دەیکەین.

ئەمەریکا و تورکیا لەبارەی ناوچەی ئارام رێککەوتن و لە ماوەکانی رابردووش، مانۆڕی هاوبەشییان لە ناوچەکە ئەنجام داوە.

 





ئەم هەواڵە 4771جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad