English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەڵمانیا بڕیارێكی لەبارەی پەنابەرانەوە دەركرد
2019-09-14 [06:44 AM]

ZNA – هەولێر


وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: "ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یه‌ پێشوازیی له‌ بەشێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ بكات كه‌ له‌ ده‌ریاكان رزگار كراون و توانیوویانه‌ بگه‌نه‌ ئیتالیا", ئه‌م سیاسه‌ته‌ش نابێته‌ بارقورسی بۆ سه‌ر سیاسه‌تی گشتی كۆچ.

رۆژنامه‌ی (Süddeutsche Zeitung) و كه‌ناڵی  دۆێچه‌ ڤێلهی ئەڵمانی‌ لێدوانیكی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هۆرست زیهۆڤه‌ر،  بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یه‌ له‌ هه‌ر چوار په‌نابه‌رێك كه‌ خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ ئتالیا یه‌كێكیان وه‌بگرێت".

زیهۆڤه‌ر ده‌ڵێت: "هه‌میشه‌ گوتوومه‌، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كۆچ كه‌ په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین له‌ هه‌مان كاتدا سیاسه‌تێكی مرۆییه‌ و كه‌س جێناهێڵێن تا بخنكێت".

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا روونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی گفتوگۆمان له‌سه‌ر كردووه‌ وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه‌، ده‌توانین پێشوازی له‌ 25% ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بكه‌ین و له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ قوتاریان بكه‌ین، كه‌ له‌ ده‌ریاكان رزگاریان بووه‌ و گه‌یشتوونه‌ته‌ ئیتالیا، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش نابێته‌ بارقورسی بۆ سه‌ر سیاسه‌تی گشتی كۆچ".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "تا ئێستا چوار یه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌یان وه‌رگرتووه‌ كه‌ رزگار كراون و گه‌یشتوونه‌ته‌ ئیتالیا".

 





ئەم هەواڵە 7288جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad