English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێرش دەكرێتە سەر دوو كێڵگەی نەوتی سعوودیە
2019-09-14 [07:40 AM]

​ZNA – هەولێر


دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر دوو کارگەی کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی تایبەت بە نەوت و ووزە، كە بەگەورەترین كێڵگەی نەوتی ئەو وڵاتە دادەنرێت.

وەزیری ناوخۆی سعوودیە رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیانکردە سەر دوو کارگەی سەر بە کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ لە پارێزگای بوقەیق لە رۆژهەڵاتی سعوودیە کە گەورەترین کێڵگەی نەوتی وڵاتی سعوودییەی لێیە.

وەزیری ناوخۆی گوتیشی:  تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، بەڵام هیچ كەسیان بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبار نەکردووە.

پێشتر بەهۆی هێرشی لەم شێوەیە بەرپرسانی سعوودییە، حوسەییەکانی یەمەنیان تۆمەتبار دەكرد کە نزیکن لە کۆماری ئیسلامی ئێران .

 





ئەم هەواڵە 4723جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad