English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەینەوا.. تەقینەوەیەك دوو قوربانی لێكەوتەوە
2019-09-14 [01:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، لە باشووری پارێزگای نەینەوا بۆمبێكی چێندراو ته‌قیه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدا كەسێك كوژرا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

ئەفسەرێكی پۆلیسی نەینەوا، نەقیب محەمەد جبوری ئاشكرای كرد لە ناحیەی شورە باشووری پارێزگای نەینەوا، بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقیوەتەوە.

محەمەد جبوری باسی له‌وه‌ كرد، لە ئاكامی تەقینەوەكەدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە كوژراوە و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازیی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە دوو تیرۆریست لە ناحیەی گەیارە باشووری پارێزگای نەینەوا دەستگیركراون.

لە راگەیەندراوەكەدا، وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی دەستگیركردنی دوو تیرۆریستەكەوە، نەخراوەتەڕوو.

 

aa





ئەم هەواڵە 6553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad