English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكرێت
2019-09-15 [05:52 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دابەشکردنی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەران و مووچەخۆران بەردەوامە.

بەپێی ئەو لیستەی لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی و ئابوورى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوه‌، ڕۆژی دووشەممە 16ی 9ی 2019، مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی دابەش دەکرێت.

بەپێی هەمان خشتە، ڕۆژی سێشەممە 17ی 9ی 2019، مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی 9ی 2019، مووچەی کارمەند و پزیشکانی وەزارەتی تەندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

 





ئەم هەواڵە 7834جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad