English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی: له‌ ئێستادا مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ به‌سڕه‌ زۆر به‌ربڵاوه‌
2019-09-15 [05:55 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردۆته‌وه‌ ، تەنها لە پارێزگای بەسرە لە ساڵی 2018، هەزار و 400 کەس بەهۆی فرۆشتن یان بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نیویۆرک تایمز، گومان دەکرێت هەندێک لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لەم بازرگانییە تێوەگلابن و زیندانیان باس لە دەستی حکوومەت لە ناو کارەکە دەکەن چونکە گەورە بازرگانان هەرگیز ناگیرێن ئەگەر دەستگیریش بکرێن بە ئاسانی لە زیندان هەڵدێن.

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددەی هۆشبەر و تاوان ئاشکرایکردووە، تاکو حەوت ساڵ لەمەوبەر، عێراق تەنها رێڕەڕەوی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان بوو بۆ وڵاتانی دیکە، بەڵام ئێستا کارگە و کێڵگە و تاقیگەی ماددە هۆشبەرەکان دروست کراون.

عەباد ئەلسەعیدی، قایمقامی شاری زوبەیر لە باکوری بەسرە دەڵێت، حکوومەت شەرم دەکات باس لەو کێشەیە بکات، تەنانەت میدیاکانیش بایەخی پێ نادەن.

لە ئێستادا ماددەی هۆشبەر لە بەسرە زۆر بەربڵاو بووە و دوای ئەویش بەغدای پایتەخت، بەوەش کە دیاردەیەکی نوێیە، نە کۆمەڵگا و نە حکوومەت نازانن چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەن.

شەش هەزار و 800 کەس بەهۆی تێوەگلانیان لە بازرگانی کردن یان بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرله‌عێراق  لە زینداندان جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددەی هۆشبەر بڵاویکردووەتەوە، باندی گەورە کەوتنە گواستنەوەی کریستاڵ مێس لە ئێرانەوە بۆ عێراق و تاقیگەکان دروستکراون، دواتر لە وڵاتی دیکەی دراوسێ عێراق لە رێگای سنوورەکان دەست بە هاوردەکردنی ماددەی هۆشبەرکراوە.

لەمساڵدا، هەزار و 500 کەس بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە بەسرە دەستگیرکراون، زۆربەشیان بێ کارن و زۆر شتیان لە ژیانیان دۆڕاندووە.

 





ئەم هەواڵە 2563جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad