English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین
2019-09-15 [06:03 AM]

ZNA- هه‌ولێڕ


باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی لە چەندین بواردا پشتگیری و هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات. 

 

ماتیو توڵەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە گوتەیەکدا لە کۆڕبەندی وزەی عێراق رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە کاریگەرییان لەسەر خەرجییە گشتییەکان و جۆر و چۆنێتی ژیانی هاووڵاتییان هەیە. 

 

ئەمریکا هاوکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ زیادکردنی وزەی زیاتر و باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا دەڵێت: چاودێری بەکاربردن و کۆکردنەوەی داهاتەکان دەکەین. 

 

توڵەر ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق وڵاتێکی گەورەی بەرهەمهێنەری نەوتە و پێگەیەکی گرنگیشی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە و گوتیشی: گرنگە عێراق کاری پێویست بکات بۆئەوەی لە بواری وزەوە سەربەخۆ بێت و چیدیکە لەو بوارەدا پشت بە ئێران نەبەستێت. 

کۆمێنتەکان





ئەم هەواڵە 2368جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad