English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێت
2019-09-15 [06:09 AM]

ZNA – هه‌ولێر


فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: "ئێران و ئه‌مه‌ریكا نایانه‌وێت جه‌نگ هه‌ڵگیرسێت، به‌ڵام هێزه‌ مه‌یدانییه‌كان له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو له‌ هێڵی ته‌ماسدان و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێت".

ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده‌، فه‌رمانده‌ باڵاكه‌ی ئێران  گوتیشی: "سه‌رجه‌م بنكه‌ و كه‌شتییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا، 2 هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ ئێمه‌ دوورن و كه‌وتوونه‌ته‌ ناو سێره‌ی مووشه‌كه‌كانمانه‌وه‌، دوای خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ مانگی ته‌مووزی رابردوو، رووی مووشه‌كه‌كانمان كردووه‌ته‌ بنكه‌ی عوده‌ید له‌ قه‌ته‌ر و زه‌فره‌ له‌ ئیمارات و باریجه‌ له‌ كه‌نداوی عوممان".

قسه‌كانی ئه‌و فه‌رمانده‌ ئێرانییه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئێستا زیاتر داوای گفتوگۆی نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌كرێت و لێدوانه‌ گرژه‌كان تا راده‌یه‌ك خاوبوونه‌ته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 4462جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad