English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعوودیه‌ به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له‌ دوو كێڵگه‌ ڕاده‌گرێت
2019-09-15 [07:16 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه‌ رایگه‌یاند،  به‌ هۆی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ كه‌ له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر دوو كێڵگه‌ی نه‌وتی سعوودیە، كه‌ سه‌ر به‌كۆمپانیای (ئارامكۆ) به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و دوو پاڵاوگه‌یه‌ راده‌گرن.

شازاده‌ عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان به‌ ئاژانسی فەرمی هه‌واڵیی سعوودیه‌ی راگه‌یاندووه‌: کە به‌ هۆی ئه‌و هێرشه‌ی له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌كانی بقێق و هەجرەت خرێس سه‌ربه‌ كۆمپانیای نه‌وتی سعوودیە (ئارامكۆ) به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و دوو کارگه‌یه‌ راده‌گرن، ئه‌و بۆشایی به‌رهه‌مهێنانه‌ش له‌ رێگای نه‌وتی عه‌مباركراوه‌وه‌ پڕده‌كه‌نه‌وه‌.

وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:  به‌پێی زانیارییه‌ به‌راییه‌كان ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌وه‌ روویانداوه‌ بووه‌ته‌ هۆی وه‌ستاندنی ده‌رهێنانی پێنج ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو (نزیكه‌ی له‌سه‌دا ٥٠ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌ی كۆمپانیاكه‌.

شازاده‌ عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان راشیگه‌یاند: ‌ به‌ هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ كێشه‌ی كه‌می سووته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كانی ناوخۆ رووینه‌داوه‌ و كاره‌كانی دیاریكردنی زیانه‌كانی كۆمپانیاكه‌ به‌رده‌وامن.

دوێنێ  شەممە، له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر دوو كێڵگه‌ی نه‌وتی سعوودیه‌ و دواتریش حووسییه‌كان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

 





ئەم هەواڵە 4549جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad