English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ینه‌وا... به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاواره‌كان، كه‌مپێك داخرا
2019-09-15 [10:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند كە كەمپێكی ئاوارەكان لە باشووری پارێزگای نەینەوا داخراوە، بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی داهاتوو كه‌مپێكی دیكه‌ش دابخرێت، ئەویش دوای ئەوەی ئاوارەكانی نیشتەجێی نێو كەمپەكان بۆسەر زێدی خۆیان لە پارێزگاكانی سەڵاحەددین و ئەنبار گەڕاونەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری لقەكان لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، عەلی عەباس جیانگیر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە كەمپی جدعەی شەش سەربە ناحیەی گەیارە باشووری پارێزگای نەینەوا داخراوە.

وتیشی، كه‌مپه‌كه‌ بۆیه‌ داخراوه‌، چونكه‌ سەرجەم خێزانە ئاوارەكان كە لەو كەمپەدا نیشتەجێبوون بۆسەر زێدی خۆیان لە پارێزگاكانی سەڵاحەددین و ئەنبار گەڕاونەتەوە.

عەلی عەباس ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هێشتا لە سنووری پارێزگای نەینەوا، ١٣ كەمپی تایبەت بە ئاوارەكان هەیە و دانەخراون.

ناوبراو راشیگەیاندووە كە ژمارەیەكی زۆری خێزانی ئاوارەش لە كەمپی حاجی عەلی لە پارێزگای نەینەوا گەڕاونەتەوە بۆسەر زێدی خۆیان، بۆیە لە میانی چەند رۆژی داهاتوودا، كەمپەكە دادەخرێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، كەمپی حەمام عەلیل یەك لەگەڵ كەمپی حەمام عەلیل دوو دەكرێن بە یەك كەمپ، چونكە لەئێستادا ژمارەیەكی كەم خێزانی ئاوارە لەو دوو كەمپەدا ماون و نیشتەجێن.

 

aa





ئەم هەواڵە 3271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad