English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا... گواستنه‌وه‌ی كاروانی دووه‌می پارچه‌كانی سیسته‌می S-400 كۆتایی هات
2019-09-15 [11:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌رگریی توركیا ئاشكرای كرد، گواستنه‌وه‌ی پارچه‌كانی دووه‌مین یەکەی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی S-400 بۆ بنکەی ئاسمانی میورتەد، ته‌واو بوو كه‌ له‌ ئابی رابردووه‌وه‌ ده‌ستی پێكردبوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، گرێبه‌ستی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی S-400 له‌ نێوان توركیا و رووسیا له‌ ١١ی نیسانی ٢٠١٧ واژووی له‌سه‌ر كراوه‌. گواستنه‌وه‌ی پارچه‌كانی یه‌كه‌مین یەکەی سیسته‌مه‌كه‌ش له‌ ١٢-٢٥ی ته‌مووز ته‌واو بووه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ئه‌مڕۆ گواستنه‌وه‌ی پارچه‌كانی دووه‌مین یەکەی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی S-400 بۆ بنکەی ئاسمانی میورتەد، ته‌واو بووه‌ كه‌ له‌ ٢٧ی ئابه‌وه‌ ده‌ستیپێكردبوو.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی دروستكردنی سیسته‌مه‌كه‌ و مه‌شق و راهێنان به‌ كارمه‌ندانی به‌كارهێنه‌ر و باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ پلان بۆ ئه‌وه‌ داندراوه‌ سیسته‌مه‌كه‌ له‌ نیسانی ٢٠٢٠ بخرێته‌ گه‌ڕ.

 

aa

 





ئەم هەواڵە 4633جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad