English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئێران لەپشت ھێرشەكانی سەر سعودیا نییە
2019-09-15 [12:35 PM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیكردەوە كە ئەوان دەستیان لە ھێرشەكەی سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیا دا ھەبێت.

عەباس موسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ یەكشەممە ١٥ی شوبات، رایگەیاند كە ئەمریكا سیاسەتی خۆی لە زۆرترین گوشار بۆ زۆرترین درۆ گۆریوە.

موسەوی دەڵێ ئێران 5 ساڵە ھاوپەیمانیی سعوودیا ھێرشی داگیركەرانە بۆ سەر یەمەن دەكات و تاوانی گەورەشی ئەنجام داوە، ئێستاش یەمەنییەكان وەڵامی ئەو داگیركرایەیان داوەتەوە.

بەگوتەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەم وڵاتە دەستی لەو ھێرشەدا نەبووە كە كراوەتە سەر دامودەزگاکانی نەوتی سعوودیا و بە ھەوڵی ھەندێك ناوەندی ھەواڵگری ناویدەبات كە دەیانھەوێ كێشە بۆ ھەنگاوە دیپلۆماسییەكانی داھاتوو دروستبكەن.

 





ئەم هەواڵە 4510جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad