ZNA-ههولێر
سەفین دزەیی، بهرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، سەردانێکی بۆ بەغدا ئەنجامداو و ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا دەکات.
سەفین دزەیی لە لێدوانێکی دا، لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا رایگەیاند: "کەشوهەوایەکی ئەرێنیی لە نێوان هەرێم و بەغدا دروستبووە. لەو چوارچێوەیەش، بڕیارماندا سەردانی بەغدا بکەین و لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، نوێنەرانی کورد لە بەغدا و وەزیری دەرەوەی کۆبوینەوە".
لەبارەی چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گووتی: "لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیاردرا لیژنەیەک لەبارەی بودجە و نەوت پێکبهێنرێت تاوەکو هەرێمی کوردستان شایستە داراییەکانی بۆ ساڵی 2020 لە بودجەی عێراق مسۆگەر بکات".
لە باسکردنی گۆڕنکاریی لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، سەفین دزەیی رایگەیاند: کارنامەکانمان پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە و دەمانەوێت ژمارەی نوێنەرایەتییەکانمان زیاد بکەین و ئاڵۆگۆڕیش لە پۆستەکاندا دەکەین"
K24
ئەم هەواڵە 3292جار خوێندراوەتەوە |