Z.N.A كۆمپانیای ئەڵمانی فولكس واگۆن یەكێك لە گرنگترین ئۆتۆمبێلەكانی (فولكس واگۆن ID3) لە پێشانگای فرانكفۆرت 2019 نمایش كرد كە ئەوە یەكەمین ئۆتۆمبێلی كارەبایی دەبێت بۆ كۆمپانیای ناوبراو و بەرێژەیەكی زۆر رەوانەی بازار دەكرێت.

ئەم ئۆتۆمبێلە بە 3 مۆدیلی پاتری جیاواز رەوانەی بازار دەكرێت، مۆدیلی یەكەم پاتریەكی 45 كیلۆ وات كاتژمێریە كە توانای رۆیشتنی 330 كیلۆمەتری هەیە و مۆدیلی دووەم پاتریەكی 58 كیلۆ وات كاتژمێریە كە توانای رۆیشتنی 420 كیلۆمەتری هەیە و مۆدیلی سێ یەم پاتریەكی 77 كیلۆ وات كاتژمێریە كە توانای رۆیشتنی 550 كیلۆمەتری دەبێت.

فولكس واگۆن ID3 بەهێزی 201 هۆرس پاوەر و مەكینەكەی لە پشتەوەی ئۆتۆمبێل لەناو سندوقی دانراوە، هەروەها مۆدیلی یەكەمی 147 هێزی هۆرس پاوەرەكەیەتی و شێوە و دیزاینی زۆر نزیكە لە گۆلف.
شاشەیەكی 10 ئینچی هەیە و بەتەواوی تاچە واتا بە لەمس كار دەكات و تەنها كردنەوە و بەستانی جام و ئیشارەتەكانی لەمس نیە.

ویلی تایەكانی 20 ئینجی یە كە بە وەزنێكی كەم دروست كراوە و سەقفی پانورامایە، تا ئێستا نزیكەی 30 هەزار كەس رەزامەندیان نیشان داوە تا ئەم ئۆتۆمبێلە بكرن و نرخی نزیكەی 30هەزار یۆرۆیە كە لە ئەڵمانیا پێش فرۆش دەكرێت و لە كۆتایی ساڵی 2019 دەست بە دروست كردنی دەكرێت و لەساڵی 2020 پێشكەش بە كریارانی دەكرێت.
ئەم هەواڵە 10690جار خوێندراوەتەوە |