English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ چارەسەری كێشەی كارەبا لەگەڵ سێ گەورە كۆمپانیای جیهانی كۆدەبێتەوە
2019-09-15 [01:14 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ یەكشەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە جیا لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكەكانی سێ گەورە كۆمپانیای جیهانی تایبەتمەند بە بواری كارەبا كۆبووەوە.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ عەبدولمەهدی لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی كۆمپانیای سیمنزی ئەڵمانی، ئەكوا پاوەری سعوودی و جی ئەی ئەمریكی كۆبووەتەوە، كە هەرسێ كۆمپانیای تایبەتمەندی بواری وەبەرهێنانی كارەبان و لە گەورە كۆمپانیاكانی جیهانن لە بوارەكەدا.

بە گوێرەی بەیاننامەی نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سێ دیدارەكەی ئەمڕۆی سەرۆك وەزیران لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكوومەتی فیدراڵیی عێراقە بۆ جێبەجێكردنی نەخشەڕێگای كەرتی كارەبا لەم وڵاتەدا، كە لە دوای 2003وە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو خراپتر چووە.

عەبدولمەهدی لەگەڵ سەرۆكی ئەم كۆمپانیایانەدا باسی جێبەجێكردنی پرۆژەی كارەبای كردووە لە عێراقدا، بە تایبەتی لەگەڵ سیمنزی ئەڵمانی، كە دەستی بە پرۆژە كردووە، بە هەمان شێوە داوای پابەندبوونی لە كۆمپانیا ئەمریكیە كرد بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی لەبارەی وەبەرهێنانی وزەی كارەباوە.





ئەم هەواڵە 2458جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad