English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باوكێك خۆی كرده‌ قوربانى له‌پێناو كوره‌كه‌ی
2019-09-15 [01:31 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دوای ئه‌وه‌ى لە بەنزینخانەیەک ئاگر لە جەستەی كوڕ و باوكێك بەردەبێت باوكه‌كه‌ دوای 6 رۆژ مانه‌وه‌ى له‌نه‌خۆشخانه‌ گیانى له‌ده‌ستدا


دوای ئه‌وه‌ى رۆژى 9 ى 9 ى 2019 ، دوای ئەوەی لە بەنزینخانەیەكی شارۆچكەی چەمچەماڵ كوڕێك ئاگری تێبەردەبێت، باوكی بەهانایەوە دەچێت و بەهۆیەوە باوەكەش دەسووتێت.

سه‌ره‌تا ئاگر لە جه‌سته‌ کوڕه‌كه‌ به‌ربووه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 13 ساڵه‌ بەناوی پەیوەند کارزان کاکەخان، باوکیشی بۆ فریاکەوتنی کوڕەکەی هه‌وڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی داو له‌ ئاكامدا هه‌ردووكیان سووتان.

 له‌رووداوه‌كه‌دا ی جەستەی کوڕەکە 35%  سووتا و  باوکیشی بەناوی کارزان کاکەخان تەمەن35 ساڵ،  به‌رێژەی زیاتری 80% جەستەی سووتا  هەردووکیان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سووتاوی سلێمانی کران ، پاش 3 ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی ئێمێرجنسی سلێمانی و 3 ڕۆژ مانەوەی لە تورکیا و دوای 6 ڕۆژ لەو ڕووداوەدا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15 ى 9 ى 2019  ناوبراو گیانی لە دەست دا

  بڕیارە سبەی دووشه‌ممه‌ 16 ى 9 ى 2019  تەرمەکەی ڕەوانەی کوردستان بکرێتەوە

 

Thumbnail





ئەم هەواڵە 2527جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad