English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی بۆ دێربی مەدرید بانگھێشت دەکرێت
2019-09-15 [01:49 AM]

ZNA- ھەولێر



یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ، ھەریەکە لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستانی بۆ ئامادەبوون لە یاریی دێربی مەدرید بانگھێشتکرد.

لەو بانگھێشتنامەیەدا کە ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاراستەی سەرۆک بارزانی کردووە نووسیوویەتی، لە رێگەی بایرام توتوملووە، جێگەی شانازی دەبێت بۆ ئێمە بۆ ئەوەی بەرێزتان لەگەڵ ھەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی سەردانی یانەکەمان بکەن و لە یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆ ئامادەبن، بۆ بینینی یاریی دێربی مەدرید.

ئەو نامەیە  واژۆی میگێل ئانخێل گێل مارین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی لەسەرە.


یاریی دێربی مەدرید یەکێکە لە یارییە گرنگەکانی لالیگا و ھەمیشە جێگەی سەرنجی کەسایەتییە بەنێوبانگ و گەورەکانی جیھان بووە، ئەو نامەیەش لەسەر ئەو بنەمایە ئاراستەی سەرۆک بارزانی کراوە کە ماوەی ١٢ ساڵ، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بووە و ئێستاش مەسروور بارزانی، کوڕە گەورەی سەرۆکوەزیرانی کوردستانە.


ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 
 

 





ئەم هەواڵە 4048جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad