English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا: ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستین به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر سعودیه‌
2019-09-16 [05:47 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌مجاره‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی سعودیه‌ ئه‌وه‌  ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه‌ جووڵه‌‌ دژی ئێران بكات.

كیلیان كۆنوای، راوێژكاری كۆشكی سپی به‌ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی گوتووه‌، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ روونی ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ رژێمی ئێران، به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای "ئارامكۆ"ـی سعوودیی له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت، كه‌ رۆژی 14/9/2019 ئه‌نجامدرا و گرووپی ئه‌نساروڵڵای حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن خستبوویانه‌ ئه‌ستۆی خۆیان".

ئه‌و راوێژكاره‌ی كۆشكی سپی ده‌شڵێت: "هێرشه‌كه‌ پێگه‌ی سڤیلیشی كردووه‌ته‌ ئامانج له‌گه‌ڵ دوو دامه‌زراوه‌ی گرنگی بازاڕی وزه‌ی جیهانی و ئێمه‌ش به‌رامبه‌ر به‌وه‌ ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستین".

هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "وه‌زاره‌تی وزه‌ ئاماده‌یه‌ په‌نا بۆ یه‌ده‌گی ستراتیژیی نه‌وت ببات، ئه‌گه‌ر پێویست به‌وه‌ بكات بۆ سه‌قامگیریی بازاڕی وزه‌ی جیهانیی و كۆمه‌ككردنی".

 





ئەم هەواڵە 4435جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad