English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكا : وه‌لامی هێرشه‌كانی سه‌ر سعودیه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌
2019-09-16 [05:53 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە دەزانن کێ هێرشی کردووەتە سەر سعودیە و ئامادەن بۆ وەڵامدانەوە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ئەمریکا ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو لایەنەی هێرشەکەی دژی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی، ئەنجام دا.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، ئێستا بە گومانەوە دەزانن کێ هێرشەکەی ئەنجام داوە، ”بەڵام چاوەڕێی تەواوبوونی لێکۆڵینەوەین و ئامادەین بۆ وەڵامدانەوە".

دوای ئەو لێدوانەی ترەمپ، کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) وێنەیەکی گیراو بە مانگە دەستکدەکانەوە بڵاو کردەوە، کە تێیدا سەلماندوویەتی دامەزراوەکانی ئارامکۆ بە 17 مووشەکی کررۆز لە ئێران و عێراقەوە بۆردومان کراون.

بەرەبەیانی رۆژی شەممە 14-9-2019، ژمارەیەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دوو دامەزراوەی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودییان لە شارۆچکەی بەقیق لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، کردە ئامانج.

بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە، دوو تەقینەوە لەو دوو کارگەیە روویان دا و ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.





ئەم هەواڵە 4507جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad