English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانی عێراق بۆ ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك كۆده‌بێته‌وه‌
2019-09-16 [05:56 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چه‌ند پڕۆژە یاسایه‌ك هه‌ندێك له‌و پڕۆژانه‌ش تایبەتن بە چوونە پاڵ چوار رێككەوتننامەی نێودەوڵەتی .

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، كارنامەی كۆبونەوەی ئەمڕۆی بڵاو كردووەتەوە، كە لە 12 خاڵ پێكدێت و بەپێی ئەو كارنامەیە، ئەمڕۆ پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم عێراق بۆ چوونە پاڵ رێككەوتننامەی داننان بە بڕیارەكانی تەحكیمی بیانی 1958  و جێبەجێكردنیان دەكات.

ھەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمانی عێراق، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای چوونە پاڵی عێراق بۆ رێككەوتننامەی گواستنەوەی وشكانی نێودەوڵەی ساڵی 1975 دەكات. هه‌روه‌ها چوونە پاڵی عێراق بۆ رێككەوتننامەی ناسنامەی دەریاكان ساڵی 2003 دەكات، جگە لەوەش خوێندەوەی یەكەم بۆ چوونە پاڵی عێراق بۆ رێككەوتننامەی كاری دەریایی ساڵی 2006 دەكات.

 





ئەم هەواڵە 2560جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad