English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی واژۆی لەسەر رۆژی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی کرد
2019-09-16 [06:08 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دوای دیاریکردنی 3ـی ئاب وەک رۆژی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لەلایەن پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان "بۆ زیندووڕاگرتن و رێزلێنان لە قوربانییەکان"، بڕیارەکەی واژۆکرد و 3ـی ئابی وەکو رۆژی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی ناساند. 

بڕیارەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەرکردووە، پشت بە حوکمەکانی بڕگەی 1ـی ماددەی 56 لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان - عێراق ژمارە 1ـی هەموارکراوی ساڵی 1992 و بڕگەی یەکەم لە ماددەی 77 لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەبەستێت کە لە پێنج بڕیار پێکهاتووە. 

لە بڕیارەکاندا هاتووە: ئەو کوشتار و کۆمەڵکوژییەی دەرهەق بە کوردانی ئێزدی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەلایەن رێکخراوی داعش ئەنجامدراون، تایبەتمەندی تاوانەکانی کۆمەڵکوژی، تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگ لەخۆدەگرن. دەسەڵاتە دەستوورییەکانی کۆماری عێراقیش بەرپرسیارێتی قەرەبووکردنەوە و دابینکردنی ماف و ئیمتیازاتی قوربانییان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە لە ئەستۆ دەگرن. 

3ـی ئاب وەکو رۆژی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی دیاریدەکرێت و دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەو بڕیارە جێبەجێبکەن. کار بە هیچ دەقێکی یاسایی یان بڕیارێکیش ناکرێت لەگەڵ حوکمەکانی ئەو بڕیارە ناکۆک بن. 

بڕیارەکەش لە رۆژی بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی (وەقایعی کوردستان) جێبەجێدەکرێت.

لە هۆیەکانی دەرچواندنی بڕیارەکەشدا هاتووە، بڕیارەکە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و دابینکردنی ماف و ئیمتیازات و قەرەبووکردنەوە و کەمکردنەوەی ئاسەوارەکانی تاوانەکانی کۆمەڵکوژی و رێزلێنان لە قوربانییەکان ئەو بڕیارە دەرکراوە.





ئەم هەواڵە 2200جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad