English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: خاکی عێراق بۆ لێدان لە سعودیە بەکارنەهاتووە
2019-09-16 [12:03 PM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمریکا جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەو هێرشەی دوو دامەزراوەی کۆمپانیای نەوتی سعودیە (ئارامکۆ)ـیان بە ئامانج کرد، لە خاکی عێراقەوە ئەنجامنەدراوە.

شەوی رابردوو (15-9-2019) عادل عەبدول مەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی پێوە کراوە و باسیان لە دوایین پێشهاتەکان و هێرش بۆ سەر سعودیە کردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا باسیان لە دیداری چاوەڕوانکراوی بەرپرسانی هەردوو وڵات کردووە، هەروەها باسیان لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر سعودیە کردووە و هەردوولا هەڵوێسی خۆیان لەبارەی ئەو قەیرانە دەربڕیوە، هاوڕاشبوون لەسەر گۆڕینەوەی زانیارییەکانیان.

عادل عەبدولمەهدی بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەکەی جەختی کردووەتەوە لەوەی "ئەرکی عێراق پاراستنی ئەمن و ئاسایشییەتی و دوورکەوتنەوەیە لە هەر هەڵچوونێک و رێگریکردن لە بەکارهێنانی خاکەکەی لەدژی وڵاتانی دراوسێ، یان دەستەخوشک یان هاوڕێی. عێراق هەوڵدەدات رۆڵێکی ئەرێنی ببینێت لە نەهێشتنی قەیرانەکان و ململمانێکانی ناوچەکە و دوورخستنەوەی تارمایی جەنگ لە عێراق و ناوچەکە".

بەپێی راگەیەندراوەکە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە لەوەی ئەو زانیارییانەی لەلایانە، بەیاننامەی حکومەتی عێراق پشتڕاست دەکەنەوە: خاکی عێراق بۆ ئەنجامدانی هێرشەکەی سعودیە بەکارنەهاتووە.

بە ئامانجکردنی دوو دامەزراوەی کۆمپانیای نەوتی سعودیە (ئارامکۆ) قەیرانێکی نوێی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکردووە، نرخی نەوت 10 دۆلار بەرزبووەوە و ئەمریکا دەڵێت، دەزانین کێ ئەو هێرشەی ئەنجامداوە و چاوەڕێی سعودیەین، ئێران و عێراقیش رەتیانکردووەتەوە دەستیان لە هێرشەکاندا هەبووبێت و حوسییەکانی یەمەن دەڵێن ئێمە بووین.





ئەم هەواڵە 2374جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad