English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
2019-09-17 [07:11 AM]

ZNA-هەولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌م  هەفتەیە مووچەی كەمئەندامانی دەرچوو لە لێژنە پزیشكییەكان دابەش دەكرێت

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر رایده‌گه‌ێنێت مووچەی ئەو 13 هەزار كەمئەندامە دابەش دەكرێت كە پێشتر مووچەیان ڕاگیرا بوو.

ئەمڕۆ سێشەم 17 ى 9 ى 2019 ،  یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ڕاى گەیاند، لەو هەفتەیە مووچەی كەمئەندامانی دەرچوو لە لێژنە پزیشكییەكان خەرج دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر راشیگه‌یاندووه‌كه‌ ، تەواوی پرۆسەكانی پشكنینی پزیشكی كەمئەندامان و وردبینی كردنەوەیان لە لایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كۆتایی پێهات و كەمئەندامانی دەرچوو لە لێژنە پزیشكیەكان لەو هەفتەیە مووچەی خۆیان وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر درا و ئێمە وەك وەزارەتی كار بە هاوكاری لێژنە پزیشكییەكان رۆژانی پشوومان خستە سەر رۆژانی دەوام و ماندوونەناسانە كارمان كرد تاكوو دواجار توانیمان 13 هەزار كەمئەندام بە مافەكانیان شاد كەینەوە.

له‌كۆتادا   یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ،  جێگای خۆیەتی سوپاسی فەرمانبەرانمان لە وەزارەتی كار و سوپاسی لێژنە پزیشكییەكان لە وەزارەتی تەندروستی بكەین كە لە چوارچێوەی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان دوو وەزارەت پێكەوە بەو ئەركە هەستان.

 





ئەم هەواڵە 2245جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad